غەریب ئابادی:دەرکردنی بڕیارنامەی دژە ئێران لە ئەنجومەنی دادوەران ڕاگیرا

(0) / جهان


Mar 04, 2021

قەبارەی فۆنت:

نوێنەری ئێران لە ڕێکخراوە نێو دەوڵەتییەکان لە ڤییەن دا وتی: بە ھۆی ھەوڵە بەرفراوانە دیپلۆماسییەکانەوە پرۆسەی دەرکردنی بڕیارنامەی دژە ئێران لە ئەنجومەنی دادوەران ڕاگیرا.
بە ڕاپۆرتی  زایەڵە، ھاوکات لە گەڵ دەرچوونی ھەواڵی پاشەکشەی سێ لایەنەی ئەورووپی لە دەرکردنی بڕیارنامەی دژ بە ئێران لە ئەنجوومەنی دادوەرانی ئاژانسی نێو دەوڵەتی وزەی ئەتۆم نوێنەری ئێران لە ڤییەن وتی ئاقیبەت عەقڵییەت جێگیر بوو.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا:غەریب ئابادی باڵوێز و نوێنەری ئێران لە ڕێکخراوە نێو دەوڵەتییەکان لە ڤییەن ڕۆژی پێنجشەمە لە ھەواڵێکی کورت دا ڕایگەیاند: : بە ھۆی ھەوڵە بەرفراوانە دیپلۆماسییەکانەوە پرۆسەی دەرکردنی بڕیارنامەی دژە ئێران لە ئەنجومەنی دادوەران ڕاگیرا.
غەریب ئابادی سەرەڕای ڕەخنە لە کردەوە گەلێک بە ئامانجی سیاسی و کەڵک وەرگرتنی ناشیاو لە ئاژانس بە مەبەستی ڕێک خستنی دەمەقاڵە، سپاسی ھۆشیاری و بوێری ئەندامانی ئاژانس بە تایبەت ئەنجومەنی دادوەران و بەرپرسی گشتی کرد لە ھەوڵەکانیان بۆ بەرگری لە ناکۆکی و ڕاگرتنی دەرفەتەکانی دیپلۆماسی.
غەریب ئابادی ھەروەھا وتی : شیکردنەوەی زۆرتر لەم بارەیەوە لە پاش دانیشتنی ئەمرۆی ئەنجومەنی دادوەران دەر دەکەین.
ھەر لەم بارەیەوە نوێنەری ئامریکا لە ئاژانسی وزەی ئەتۆم لە ڕاگەیەندراوێکدا وتی: ئەم وڵاتە ناردنی بڕیارنامە بۆ ئەنجومەنی دادوەران ڕادەگرێت و تا دانیشتنێکی تر دەرفەتی ھاوکاری پێویست بە ئێران دەدات.
ھەندێک میدیا لە ڕۆژانی ڕابردوو ڕاپۆرتیان داوە کە ئامریکا و ئەو سێ وڵاتە ئەورووپیەی لە بەرجام دا ماونەتەوە ئەیانەوێت ڕەشنووسی بڕیارنامەیەک بدەنە ئەنجومەنی دادوەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم کە تێیدا بە ھۆی ڕاگرتنی کردەوەی خۆڕسک لە بەرجام ڕەخنە لە ئێران گیراوە.