تاران: بە ئاڵوگۆڕییەکەی ئەمڕۆی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم ،دیپلۆماسی جێگیرکرا

(0) / جهان


Mar 04, 2021

قەبارەی فۆنت:

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە ڕاگیرانی دەرکردنی بڕیارنامەی دژ بە ئێران لە ئەنجومەنی دادوەران دا وتی: بە ھەوڵە چڕە دیپلۆماسییەکان لە تاران ،ڤییەن و ھەموو ئەندامانی ئەنجومەنی دادوەران بە تایبەت سێ وڵاتی ئەورووپی و ھەروەھا ھاوڕایی چین و ڕووسیا، پلانی بڕیارنامەکە لابرا.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، کازم غەریب ئابادی ڕایگەیاند:ئاڵووگۆڕییەکەی ئەمڕۆ دەتوانێت ئەو ڕێگا دیپلۆماسییە کە ئێران و ئاژانس کردوویانەتەوە جێگیر بکات و ڕێگا بۆ ئەنجامی تەواوی بەڵێنەکان لە لایەن ھەموو لایەنەکانی بەرجامەوە دابین بکات.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ھەروەھا وتی :ئێران ھیوادارە ھەموولایەنەکانی بەشداربوو لە بەرجام دا لە ڕێگای ئەم دەرفەتەوە بە ھاوکاری تەواو، ئەنجامی تەواوی بەرجام لە لایەن ھەمووانەوە گەرەنتی بکەن.