زانکۆی هەڵەبجە: تاقیگەی کیمیاو بایلۆجی کرایەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە هەڵەبجە بایۆلۆجی تاقیگە


Jan 29, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە -  تاقیگەی کیمیاو بایلۆجی لە زانکۆی هەڵەبجە کرایەوە.
سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە بەڕێزپ.د.مهاباد کامل عبدللە،بەئامادەبوونی پارێزگارو جێگری پارێزگای هەڵەبجەو بەڕێوەبەری گشتی تەندرووستی پارێزگاو قائیمقام و یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆو ژمارەیەک لەڕاگرانی کۆلێجەکان و سەرۆک بەش و مامۆستاو فەرمانبەران، پڕۆژەی تاقیگەکانی کیمیاو بایەلۆجی کردەوە ڕۆژی ١٥-١-٢٠٢٣.
لەمەڕاسیمی کردنەوەی پڕۆژەکان و لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی-دا، سەرۆکی زانکۆ ڕایگەیاند، پڕۆژەکە
لەسەر بودجەی وەزارەتی دارایی بەبڕی ٧٥٫٠٠٠٫٠٠٠حەفتاوپێنج ملیۆن دینار درووستکراوە، ڕونیشیکردەوە پڕۆژەکە،
لەڕێکەوتی ٢-١١-٢٠٢١ دەستیپێکردوەو لە ٢٢-١٢-٢٠٢٢ تەواوبوەو پێکدێت لەدروستکردنی بێنج بەباشترین کوالێتی و دروستکردنی ئاو و ئاوەڕۆو دابینکردنی ئامێرو مەوادی کیمیایی و بایەلۆجی ووتیشی: ئامانج لەپڕۆژەکە کردنەوەی بەشێکی نوێی زانستیە بۆ زانکۆمان بەناوی بەشی زانستە گشتیەکان، کۆلێجی پزیشکی.
کامەران کەریم