بڵاوكردنەوەی ڤیدیۆیه‌كی وته‌ی رۆژنامه‌نوس و چالاكوانانه سزادراوه‌كانی بادینان لە لایەن ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمەوە
(0) /
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، ڤیدیۆیه‌كی وته‌ی رۆژنامه‌نوس و چالاكوانه سزادراوه‌كانی بادینانی بڵاوكرده‌وه و به‌گوێره‌ی ڤیدیۆكه‌ش، "شێروان شێروانی رۆژنامه‌نوس باس له‌وه‌رگرتنی هاوكاری ماددی له‌به‌رامبه‌ر سیخوڕی ده‌كه‌ن".
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، به‌گوێره‌ی ڤیدیۆیه‌كی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم، شێروان شێروانی رۆژنامه‌نوس "باس له‌وه‌رگرتنی هاوكاری ماددی له‌به‌رامبه‌ر سیخوڕی ده‌كات".
بەپێی دانپێدانانەکانیانی ئه‌و چالاكوانانه كه ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بڵاویكردوه‌ته‌وه، ئه‌و كه‌سانه كاریان بۆ درووستكردنی گرووپێك كردووه و زانیاریان كۆكردووه‌ته‌وه و راهێنانیان له‌سه‌ر چه‌كی بێده‌نگ كردووه و ویستوویانه سیسته‌می سیاسی هه‌رێمی كوردستان بگۆڕن.
هەروەها ئەو گرووپە وێنه‌ی كاروانه سه‌ربازییه‌كان و باره‌گا ئه‌منییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیان گرتووه و راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیان به په‌كه‌كه‌وه هه‌بووه.
سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر ئه‌و چالاكوان و رۆژنامه‌وانانه‌دا له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم كاردانه‌وه و ناڕه‌زایه‌تی زۆری لێكه‌وتوه‌ته‌وه.
بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م گرته ڤیدیۆیه، له كاتێكدایه عه‌لی حه‌مه ساڵح په‌رله‌مانتاری كوردستان كه ئاماده‌ی دانیشتنی دادگا بو له 16ی (شوبات/2)ی ئه‌مساڵ رایگه‌یاند، شێروان شیروانی له‌به‌رده‌م دادوه‌ر وتویه‌تی، "به خێزانی هه‌ڕه‌شه‌یان لێكردوه".
تێبينيێك بنێرە: