ئامارێکی مەترسیدار لەسەر مامۆستایان و فەرمانبەران بڵاودەکرێتەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە پەروەردەی سلێمانی شێرپەنجە


Feb 05, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی ڕایگەیاند،  زیاتر لە 222 ملیۆن دینارمان كۆكردووەتەوە بۆ مامۆستا و فەرمانبەر و خوێندكارانی توشبوو بە شێرپەنجە 164 مامۆستا، 53 فەرمانبەر، 152 خوێندكاری توشبوو بە شێرپەنجەمان هەیە.

دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی رایگەیاند،بڕی زیاتر لە 222 ملیۆن و 601 دینار كۆكردووەتەوە بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە لە ناوەندەكانی پەروەردەدا

پەروەردەی سلێمانی خاوەنی هەزار و 406 خوێندنگا، 374 هەزار و 328 خوێندكار و 39 هەزار و 765 مامۆستا و فەرمانبەرە.

 بەپێی ئامارێك كە پەروەردەی سلێمانی كۆیكردووەتەوە 164 مامۆستا، 53 فەرمانبەر و 152 خوێندكار توشبووی نەخۆشییە جۆراوجۆرەكانی شێرپەنجەن

کامەران کەریم