تاها ئاکگۆل قارەمانی زۆرانی ئۆڵۆمپیک: وەرزشوانەکانمان ژێر ئاوار کەوتوون چاوڕوانی یارمەتی بەپەلەین

(0) / / ورزش / زایەڵە تورکیا بوومەلەرزە وەرزش


Feb 07, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ــ تاها ئاکگۆل زۆرانبازی نەتەوەیی تورکیا و قارەمانی جیهان ڕایگەیاندووە بینای تایبەت بە نیشتەجێ بوونی ئەندامانی تیپی زۆرانبازی یانەکەی خۆی بە تەواوی داڕووخاوە.

ناوبراو بە پێی بڵاوکردنەوەی پۆستێک لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا ئاوای نووسیوە" بینایەک کە نزیکەی 40 تا 30 کەس لە ئەندامانی یانەکەمی تێیدا نیشتەجێ بوون بە تەواوی داڕووخاوە و وەرزشوانەکانمان ژێر ئاوار کەوتوون ئێمە چاوەڕوانی یارمەتی بەپەلەین، خوای گەورە یارمەتییەک"