ئاتسۆ، هێرشبەری تیپی نەتەوەیی غێنا زیندوو لە ژێر ئاوار دەرهێنرا

(0) / / ورزش / زایەڵە ژێرئاو


Feb 07, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ موستەفا ئۆزات وتەبێژی چاپەمەنی و پەیوەندی دەرەکی یانەی ئێسپۆر هەواڵی زیندوو بوونی هێرشبەری غێنایی ئەو تیپەی ڕاست کردەوە و گوتی: کریستییەن ئاتسۆ زیندووە بەڵام گەزن دیتوو و شەل و پەل لە ژێر ئاوار دەرهێنراوە و پڕمەترسیترین کاتژمێرەکانی ژیانی ئەو یاریزانە کۆتایی پێهات.

پاش بوومەلەرزەی تۆقێنەری ڕۆژی ڕابردووی تورکیا، زۆربەی لە تیپە وەرزشییەکان هەواڵی ژێرئاوار کەوتنی وەرزشوانانی خۆیانیان داوە لەوانە سێ لێژیۆنێری ئێرانی کە نێویان دەنێو تووشبووانی ئەو کارەساتەدا هاتووە.

دوێنێ هەواڵی مەرگی هێرشبەری پێشووی چێڵسی بڵاوبوویەوە بەڵام دەستبەجێ وەدرۆ کەوتەوە و ئەمڕۆش یانەی ناوبراو هەواڵی زیندووبوونی یاریزانی غێنایی بڵاوکرایەوە.