فوئاد حسێن زانیاری دەربارەی ڕێککەوتنی ئەمەریکاو عێراق لەسەر دۆلار ئاشکرا دەکات

(0) / / عراق / زایەڵە دۆلار فوئاد حسێن


Feb 10, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وەزیری دەرەوەی عێراق زانیاری نوێ دەربارەی ڕێککەوتن و لێکتێگەیشتنەکانی نێوان ئەمەریکاو عێراق، لەدوای سەردانی شاندی عێراق بۆ واشنتۆن ئاشکرا دەکات.

فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق، دەربارەی ناوەڕۆکی کۆبونەوەکانیان لەگەڵ ئەمەریکا ڕایگەیاند،بەگشتی کۆبونەوەکانی نێوانمان ئەرێنی بون. لەکۆبونەوەکاندا بەرپرسانی ئەمەریکا، هەمو ئامادەییەکیان نیشاندا بۆ هاوکاریکردن دۆخی ئابوری عێراق. لەئێستاشدا ئەمەریکا چەند ڕێکارێکی داناوە، بۆ جێگیرکردنەوەی بازاڕو نرخی دراو لەعێراقدا، ڕێکارەکانی ئەمەریکا لەبەرژەوەندی حکومەتی عێراقی و دیناری عێراقێ و سیستمی بانکی ناوەندی عێراقیشە.

هەروەها دەربارەی چۆنیەتی جێبەجێکردنی ڕێکەوتنەکانی نێوانیان، وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند،ئەو ڕێکارە تەکنیکی و جێبەجێکاریانەی کەدەمێننەوە، لەگفتوگۆکانی داهاتوی شاندی بانکی مەرکەزی عێراقی و وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا و بانکی فیدرالی ئەمەریکا باسیان لەبارەوە دەکرێت.

کامەران کەریم