ڕاگەیەندراوێکی فەرمی لەبارەی نرخی دۆلارەوە بڵاوکرایەوە

(0) / / عراق / زایەڵە دۆلار عێراق


Feb 10, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بانکی ڕافیدەین ڕاگەیەندراوێکی فەرمی لەبارەی نرخی دۆلارەوە بڵاوکردەوە.
 بەپێی راگەیەندراوێكی بانکی ڕافیدەین، دۆلار لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەغداد بە نرخی فەرمیی بانكی ناوەندیی عێراق دەفرۆشرێت كە هەر 100 دۆلار بە 132 هەزار دینار دیاریكراوە و ئەو كەسانەی گەشت دەكەن دەتوانن تا حەوت هەزار دۆلاری ئەمریكی بە نرخی فەرمیی بانكی ناوەندیی عێراق وەربگرن.
لە چەند رۆژی رابردوودا حكومەتی عێراق بڕیاریدا بەهای دۆلار بەرامبەر دینار داببەزێنێت و 100 دۆلار بەرامبەر بە  132 هەزار دیناری عێراقی بخاتە بازاڕەكانەوە.
کامەران کەریم