ئۆباما: هێرشکردنە سەر گۆنگرێس جێگای شەرمە

(0) / / جهان / ئەمەریکا ئۆباما ترامپ کۆنگرێس


Jan 07, 2021

قەبارەی فۆنت:
باراک ئۆباما سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمەریکا لە کاردانەوەی ڕووداوەکانی گۆنگرێس وتی: ئەوەی کە لە گۆنگرێس ڕووی دا، بابەتێکی بەڕاستی جێگای شەرمە و گێڕەشێوێنییەکە کە سەرۆک کۆمارێکی ئامریکا خەڵکی بەو ئاقارە برددوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە کە ئەویش سەرچاوەی هەواڵەکە بۆ القدس العربی دەگێڕێتەوە، ئۆباما لە ڕاگەیەندراوێکدا وتویەتی: مێژوو ئەو کردەوە تووندوتیژییانەی گۆنگرێس لەبیر ناکات کە بە چەواشەکاری سەرۆک کۆمارێکی درۆزن ڕوویدا کە بەردەوام سەبارەت بە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان درۆی دەکرد و بە مایەی نەنگ و شەرمی دەزانی.
هەروەها ئاماژەیشی بەوە کرد کە :ئەگەر بڵێین ئەوەی کە ڕوویدا چاوەڕواننەکراو بوو،ئەوە خۆمان فریوو دەدەین.
ئۆباما بە ڕەخنەگرتن لە ڕێبەرانی کۆمارییەکان و میدیاکانی سەر بە ئەوان وتی: ئەوان زۆر کات نەیاندەویست باسی ڕاستی سەرکەوتنە مەزنەکەی بایدن بۆ لایەنگرانی خۆیان بکەن.