زیادکردنی ٢ کاتژمێر لە پێدانی کارەبای نیشتیمانی بە دەربەندیخان

(0) / / کردستان / زایەڵە دەربەندیخان کارەبا


Feb 14, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بڕیاردرا بە زیادکردنی (٢) کاتژمێر لە پێدانی کارەبای نیشتیمانی بە قەزای دەربەندیخان .
قایمقامیەتی  دەربەندیخان ڕایگەیاند،لە دوای هەوڵی بەردەوامی قائیمقامی قەزای دەربەندیخان و بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبای دەربەندیخان بەبەلەبەرچاوگرتنی دۆخی مانگرتوان و بە پشتیوانی چالاکوانان و خۆپیشاندەران و چین و توێژەکانی قەزای دەربەندیخان و سەرجەم لایەنە سیاسیەکان بڕیاردرا بە زیادکردنی (٢) کاتژمێر کارەبای نیشتیمانی بۆ قەزای دەربەندیخان.
وە بە پشتیوانی هەمووان  هەوڵدان و کارکردن بەردەوام دەبێت بۆ زیاترکردنی کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتیمانی بە شاری دەربەندیخان.
کامەران کەریم