ئاخ و داخی سعوودییەکان پاش دۆڕاندن بەرانبەر بە ئێران

(0) / / ورزش / زایەڵە سەعوودی ئێران وەرزش


Feb 21, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ میدیاکانی عەرەبستانی داخ و حەسرەتی خۆیان بۆ دۆڕاندنی تیپی ئەلفیسل بەرانبەر بە تیپی فوولادی ئێران دەربڕیوە بۆ ئەو ڕووداوە خەمبارن.
تیپی فوولادی خوزستانی ئێران و تەنیا نوێنەری وڵاتی ئێران لە قوناخی یەک هەشتمی دوایینی لیگی قارەمانانی ئاسیا ڕۆژی ڕابردووە لەگەڵ تیپی ئەلفیسل یاری کرد و بە ئاکامی 1 بەر 0 شکستی بە تیپی بەرانبەر هێنا.
خەڵکی سعوودیە لە دۆڕاندنیان بەرانبەر بە نوێنەری تۆپی پێ ئێران زۆر خەمبارن گوڤاری "ئەلیەوم"ی  عەرەبستان لەمبارەوە نووسیویەتی: ئەلفیسل لە قوناخی یەک هەشتمی دوایینی لیگی قارەمانانی ئاسیا بەرانبەر بە ئێران یاری کردووە، بەڵام تیپی فوولادی ئێران دەرفەتی ئەوەی پێنەدا یارییەکی باش بباتە پێشێ. تیپی ئێران هەم لە نیوەی یەکم و هەمیش لە نیوەی دووهەمی یارییەکەدا بەتەواوی یارییەکەی بەدەستەو گرتبوو و دەیبردە پێشێ و بەجۆرێک لەسەر یارییەکە سوار بوو.
لە ئاکامدا تیپی فوولادی ئێران بە پێی هەڵەی بەرچاوی یەکێک لە یاریزانەکانی تیپی ئەلفیسل کە وەکوو بەرگریکەر یاری دەکرد توانی بە پێی ساسانی ئەنساری گوڵێک تۆمار بکات و ببێتە سەرکەوتووی یارییەکە.