بانکی ناوەندی عێراقی دوەمین رێکاری بۆ ئاسانکاری کردن بۆ کڕینی دۆلار بڵاوکردەوە

(0) / / عراق / زایەڵە عێراق بانکی ناوەندی دۆلار


Feb 22, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئەمڕۆ بانکی ناوەندی عێراقی دوەمین رێکاری بۆ ئاسانکاری کردن بۆ کڕینی دۆلار بڵاوکردەوە.

بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، تەمویلی بازرگانی دەرەوە لە چین رێکدەخرێت بەشێوەی راستەوخۆ و بە دراوی یوان چینی بەم دوو رێگایە،

یەکەم: دابینکردنی رەسیدی بانکە عێراقییەکان ئەوانەی کە ئەژماریان لەبانکە چینییەکان هەیە و کار بە یوانی چینی دەکەن و دوەم: دابینکردنی رەسید بۆ بانکە عێراقییەکان لە رێگەی ئەژماری بانکی ناوەندی خود لەرێگەی بانکی جی بی مۆرگانەوە.

لەبەشێکی راگەیەندراوەکەیدا هاتوە، حەواڵەکردنی دراوەکان بۆ ئەوروپا و ئەمەریکا بەهەمان میکانیزم دەبێت و ئاماژەی بەوەشکردوە، لیستی پسول یاخود پسولەی بانکەی پێویستە لەکاتی هێنانەوەی کاڵاکان بۆ عێراق و پێویستە پێشکەشی بانکی ناوەندی بکرێن.

لەبارەی حەوڵە و ئاڵوگۆڕی دۆلارەوە بانکی ناوەندی دەڵێت: هاوڵاتییان دەتوانن لە مانگێكدا بڕی 7500 دۆلار لەرێگەی بریکاری کۆمپانیاکانی دارایی وەکو وێستێرن یونیەن و مۆنی گرام بە نرخی 1320 دینار بۆ دۆلارێك حەواڵە بکەن.

لە کۆتاییشدا بانکی ناوەندی راشیگەیاند، شوێنەکانی فرۆشتنی دۆلار لە شارەکاندا زیاد دەکەن.

کامەران کەریم