پەرلەمانتارێک  بۆزایەڵە دوا بڕیاری بانكی ناوەندی عێراق لەبارەی نرخی دۆلارەوە ئاشكرادەکرێت

(0) / / گفتگو / زایەڵە عێراق بانکی ناوەندی دۆلار


Feb 25, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت،سیاسەتی بانكی ناوەندی نەهێشتنی دۆلاری نەختینەیە لە بازاڕەكاندا ئەوەش بە گرتنەبەری چەند رێوشوێنێك بە جۆرێك كە هاوڵاتییان پێویستیان بە دۆلار نەبێت.

بڕیار ڕەشید ئەندامی لیژنەی ئابوری و پیشەسازی لە پەرلەمانی عێراق بەزایەڵەی  ڕاگەیاند،  سیاسەتی بانكی ناوەندی  نەهێشتنی دۆلاری نەختینەیە لە بازاڕدا و دەیەوێت سەرجەم حەواڵەكان لە رێگای ئەو بانكانەوە ئەنجامبدرێن كە لە ئەمریكا متمانە پێكراوە لەسەر ئاستی ناوخۆی عێراقیش چەند ڕێوشوێنی دیكە دەگیرێنەبەر.

وتیشی، بۆ هاوڵاتییان كۆمپانیاكانی بواری وەبەرهێنان پابەندكراون كە دەبێت قیستەكان لە هاوڵاتییان بە دینار وەربگرن و هەر كەسێك گەشت بكات لەفڕۆكەخانەكان دۆلاری پێدەدرێت و چاوەڕوان دەكرێت لە چەند رۆژی داهاتوودا لە عێراق بڕیاربدرێت سەرجەم كڕین و فرۆشتنی خانوو، زەوی و ئۆتۆمبێل بكرێتە دینار.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێشبینی دەکرێت لە سەرەتای پەیڕەوكردنی سیستمی بانكی و ئەلیكترۆنییەكەدا دۆلار بەرزبوونەوە بەخۆوە ببینێت، بەڵام دواتر نرخی دۆلار ئاسایی دەبێتەوە کە ١٠٠ دۆلار لە بانكی ناوەندی عێراق بە نرخی ١٣٢ هەزار دینار دەفرۆشرێت و بە هەزار دینار گرانتر لە دەرەوە بفرۆشرێت .

کامەران کەریم