چۆنیەتی کاریگەریی وەرزش و ڕاهێنان لەسەر سیستەمی دڵ و سووڕانی خوێن

(0) / / ورزش / زایەڵە دڵ خوێن وەرزش


Feb 25, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ  بە ڕاهێنان دەکرێت دوو ئامانجی سەرەکی بپێکرێت. لە ڕێگەی ڕاهێنانە وەرزشییەکانەوە دەتوانین زۆرترین ڕێژەی وەرگرتنی ئوکسیجێنمان هەبێت و هەروەها توانایی وەرزشیمان بەرز بکەینەوە، ئێمە بە گوشاری بەردەوامی جەستەییمان دەگەین بەم کاریگەرییە، واتا توانایی گشتی جەستەییمان زیاد دەکەین.

بەکارهێنانی ئوکسیجێن وەک پێوەرێک بۆ هەناسەدانی خانەکانمان کەڵکی لێ دەگیردرێت. پێوەرەکەشی لیتری ئوکسیجێنی بەکارهاتوو لە خولەکێکدایە. زۆرترین ئوکسیجێنی بەکارهاتوو وەک پێوانەیەک بۆ دیاریکردنی ڕادەی توانایی و چالاکی لە ماوەیەکی درێژدا کەڵکی لێ دەگیردرێت. کەواتە هەرچی ڕادەی ئوکسیجێنی بەکارهاتوومان زۆرتر بێت، پوتانسیەلی توانایی زاتیمان زۆرتر دەبێت، لەکاتی جووڵەکردندا ڕادەی بەکارهێنانی ئوکسیجێن زیادتر دەکات، تەنانەت پێش ئەوەی وردەوردە بگەڕێتەوە بۆ کاتی پشوودان بۆ ماوەیەک دوای جوولەکەشمان هەر لەئاستێکی بەرزدا دەمێنێتەوە.

جەستەی وەرزشوانان بە بەراوەرد لەگەڵ کەسانێک کە وەرزش ناکەن دەتوانێک لە کاتی چالاکی جەستەییدا ئوکسیجێنی زیادتر هەڵبمژێت ئەوان دەتوانن لە خولەکێکدا نزیکەی 5.2 لیتر ئوکسیجێن وەربگرن. لە کاتێکدا ئەو کەسانەی وەرزش ناکەن لە زۆرترین دۆخی خویدا، تەنیا 2.8 لیتر وەردەگرن. ئەمەش دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی لێدانی دڵی وەرزشوانان لە کاتی پشووداندا. بۆ نموونە لە کاتی پشووداندا دڵی وەرزشوانێک لە خولەکێکدا نزیکەی 50 ــ 40 جار لێ ئەدات، بەڵام دڵی کەسێک کە وەرزش ناکات لە کاتی پشووداندا نزیکەی 90 ـــ 60 جار لێ ئەدات.