تازەهاتوویەکی دیکە لە تۆپی پێ ژنانی جیهان بۆ بەشداری جامی جیهانی

(0) / / ورزش / زایەڵە جامی جیهانی تۆپی پێ ژنان جام


Feb 27, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـــ تیپی نەتەوەیی ژنانی پاناما گەیشتە قۆناخی جامی جیهانی.
تیپی نەتەوەیی تۆپی پێ ژنانی پاناما بە ئاکامی 1 بەر 0 بەرانبەر بە تیپی پاراگۆئێ بۆ یەکەمجار ئیزنی ئامادەبوون لە جامی جیهانی پێدراوە. پاناما وەکوو دوایین تیپی ڕێپێدراو بۆ جامی جیهانی 2023، لەگەڵ فەڕنسە و بەڕازیل و جامائیکا هاوکۆڕن.
تیپی پاناما لە یاریگای ئێف ئێم جی وڵاتی نیوزلەندا لەگەڵ پاراگوئێ پێشبڕکێیان دا و لە یارییەکەی دژواردا و بە پیێ گوڵێک کە لێنێت سێدێنیۆ لە خولەکی 75 دا تۆماری کرد بۆ یەکەمجار ئیزنی بەشداری کردنی جامی جیهانی بەدەست هێنا.
پاش تیپی هائیتی و پورتێگال، تیپی نەتەوەیی تۆپی پێ ژنانی پاناما سێهەمین تیپێکە کە بۆ یەکەمجار گەیشتوونەتە جامی جیهانی.
جامی جیهانی تۆپی پێ ژنان بە ئامادە بوونی 32 تیپ لە 20ی جولایی(تەمووز) تا 20ی ئەگوست(ئاب) بە شێوازی هاوبەش لە ئوسترالیا و نیووزلەنددا بەڕێوەدەچێت.