نرخی ئەمپێری موەلیدە ئەهلیەكان بۆ مانگی دوو دیاریكرا

(0) / / کردستان / زایەڵە مۆلیدە ئەهلی


Mar 02, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ پێنج شەممە (232023) لیژنەی دیاریكردنی نرخی موەلیدە ئەهلییەكان كۆبوەوە، بە گوێرەی نرخی گازوایل نرخی كاتژمێرێك ئەمپێری موەلیدە بە (57) دینار دیاریكرا، كەبە تێكڕایی موەلیدە ئەهلییەكان لەنێوان (260) بۆ (280) كاتژمێڕ كاریان كردوە، بەمەش نرخی ئەمپێرێك كارەبا لەنێوان (15.000) بۆ (16.000) دینار دەبێت و نرخی ئەمپێرێكیش لە گەڕەكێك بۆ گەڕەكێكی دیكە جیاوازە بەو پێیەی بەپێی ئەو پێوەرە هەژماردەكرێت كە بۆ موەلیدەكان دانراوە و كاتژمێڕی كاركردنیان تۆماردەكات.

ئەوەشی خستەڕوو،هەروەها ئەو موەلیدانەی كە بەرنامەی كاركردنیان لە كاتژمێر (7)ی بەیانی بۆ (1)ی شەو بووە، نرخی ئەمپێریان لە نێوان (19.000) بۆ (20.000) هەزار دینارە.

باس لەوەشکراوە، سەبارەت بە بەرنامەی كاركردنی موەلیدەكان، بەیانیان لە كاتژمێر (6:30) بۆ (8:00) دەبێت هەروەها لە كاتژمێر (1) ی پاش نیوەڕۆ تا كاتژمێر (1) ی شەو لەكاتی نەبوونی كارەبای نیشتمانی پێویستە كارەبا بدرێت بە هاوڵاتییان.

کامەران کەریم