نووسینگەی قوباد تاڵەبانی: 10 ملیۆن دۆلار بۆ ئاوی دەربەندیخان دابیندەكرێت

(0) / / کردستان / زایەڵە قوباد تاڵەبانی دەربەندیخان


Mar 03, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - نووسینگەی قوباد تاڵەبانی رایدەگەیەنێت، گرفتی ئاوی خواردنەوەی دەربەندیخان چارەسەردەكرێت و بڕی 10 ملیۆن دۆلار لەلایەن كۆمپانیای ئار كی تێكتەوە بۆ ئەو مەبەستە دابیندەكرێت، بەپێی دەقی كۆنووسی كۆبوونەوەی ئەمڕۆی دەستەی سەرپەرشتیاری ناڕەزایەتییەكانی دەربەندیخان و نووسینگەی قوباد تاڵەبانی.

ئەمڕۆ  نووسینگەی قوباد تاڵەبانی لەگەڵ دەستەی سەرپەرشتیاری ناڕەزایی دەربەندیخان كۆبووەوە و تێیدا كۆمپانیای ئار كی تێكت راسپێردرا بە نووسراوی فەرمی ئامادەیی دووپاتیكردەوە كە بە بڕی 10 ملیۆن دۆلار تەمویلی پرۆژەی ئاوی پاكی خواردنەوەی دەربەندیخان بكات.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا نووسینگەی قوباد تاڵەبانی كۆمپانیای ناوبراوی راسپارد بۆ بەردەوامبوون لەسەر نوێكردنەوەی هۆڵی نەشتەرگەری و مانەوەی پزیشكان لە نەخۆشخانەی گشتیی شەهید تۆفیق.

کامەران کەریم