فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ چوار  بەرپرسی حکومەتی پێشوی عێراق دەرکرا

(0) / / عراق / زایەڵە عێراق فەرمانی دەستگیرکردن


Mar 04, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - درەنگانی شەوی ڕابردوو، دەستەی دەستپاکی عێراق، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ چوار گەورە بەرپرسی حکومەتی پێشوی عێراقی دەرکرد، کەلەنێویاندا وەزیری پێشوی دارایی عێراق هەیە.
دەستەی دەستپاکی ڕایگەیاندوە؛ چوار بەرپرسی پێشوی حکومەتی عێراق، لەسەردەمی مستەفا کازمی، تێوەگلاون لەپرسی ئاسانکاری بردنی پارەی باج لەعێراقدا، لەو پێناوەشدا دادگای لێکۆڵینەوەی کەرخ فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرکردون.
دەستەی دەستپاکی ڕاشیگەیاندوە، کەچوار بەرپرسەکە بریتین لە (وەزیری پێشوی دارایی، بەرپرسی مەکتەبی سەرۆک وەزیران، سکرتێری تایبەتی سەرۆک وەزیران و ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران کازمی).
دەستەی دەستپاکی باسی لەوەشکردوە: فەرمانی دەستگیرکردنی ئەو چوار بەرپرسە عێراقیە بەپێی مادەی 310ی یاسای سزادانی عێراقی دەرکراوە، هاوکات بەپێی مادەی 184ی ئوسوڵی محاکەماتی جەزائی، بڕیاردراوە بەدەست بەسەر موڵکو ماڵ و دارایی ئەو چوار بەرپرسەشدا بگیرێت.
کامەران کەریم