ڕونکردنەوەیەک لە ئەنجومەنی ڕۆشنبیری کەسنەزانییەوە

(0) / / عراق / زایەڵە کەسنەزانی


Mar 05, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئەنجومەنی ڕۆشنبیری کەسنەزانی سەبارەت بە هەواڵێک کە لە هەندێ میدیا بڵاوکراوەتەوە سەبارەت بە دروستکردنی ڕەوتێکی سیاسی نزیک لە تەریقەتی قادری کەسنەزانی، ڕونکردنەوەی دا.

لەم ڕونکردنەوەدا هاتووە؛

هەواڵێک لەهەندێک  میدیاوە بڵاوکراوەتەوە سەبارەت بە دروستکردنی ڕەوتێکی سیاسی نزیک لە تەریقەتی قادری کەسنەزانی .

 ئێمە لە ئەنجومەنی ڕۆشنبیری کەسنەزانی ڕایدەگەیەنین ئەو هەواڵە دوورە لە ڕاستییەوە و دروستکردنی حزب و ڕەوتی سیاسی، هیچ پەیوەندی بە تەریقەتەوە نییە.

لەهەمان کاتدا پێمان وایە ئایین و تەریقەت ئازادی هیچ کەس زەوت ناکات .

وە ئێمە هیچ کەسێکمان نییە بەناوی وتەبێژی تەریقەت و بەڕێز مامۆستا عبدالوهاب بەرزنجیش ئەندامی ئەنجومەنی باڵای ڕۆشنبیری کەسنەزانییە نەک ووتەبێژ ، ئەگەر بابەتێکیشمان هەبێت لەو شێوەیە ئەوا بە ئاشکرا و لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانییدا ڕایدەگەیەنین و کەسێک تەکلیف دەکەین کە ڕونکردنەوەی پێویست بدات.

ئەنجومەنی ڕۆشنبیری کەسنەزانی

کامەران کەریم