ڕیکوردی نوێ ئێمباپێ لە نزیکترین کاتی دیدار لەگەڵ تیپی بایرێن

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش


Mar 06, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ــــ کیلییان ئێمباپێ ئەستێرەی پاری سێن ژێرمەن بە تۆمارکردن چەندین گوڵ لە دیداری دوێنێ شەوی تیپەکەی، ڕیکۆردێکی نوێ بۆ خۆی تۆمار کردووە.

لە درێژەی یارییەکانی لیگی فەڕنسە و لە حەوتەی بیست و شەشمدا، پاری سێن ژێرمەن لەگەڵ تیپی نانت پێشبڕکێ داوە و بە ئاکامی 4 بەر 2 یارییەکەی بردۆتەوە.

لەو یارییەدا دوو ئەستێرەی یاریزان واتا لیونێل مێسی و ئێمباپێ توانیویانە هەرکامە و دوو گوڵ تۆمار بکەن.

ئێمباپێ بە تۆمارکردنی ئەو گوڵانە لەو یارییدا توانی هەژماری گوڵە تۆمار بووەکانی خۆی تا ڕەقەمی 201 بەرز کاتەوە و ڕیکۆردێکی نوێ بۆ خۆی لە تیپی پاری سین ژێرمەندا تۆمار بکات.
ناوبراو بە تۆمارکردنی ئەو گوڵانە نازناوی بەرترین گوڵلێدەری مێژووی پاری سێن ژێرمەنی لێنرا.

بڕیاروایە شەوی چوارشەممە ئەو تیپە لەگەڵ تیپی بایرێن مونیخ لە لیگی قارەمانی ئەورووپا دیدار بکات.