کەسایەتی بەناوبانگی وەرزشی باڵەی کووبا کۆچی دوایی کرد
(0) /
زایەڵە ـــ یەکێک لە کەسایەتییە بەناوبانەگەکانی مێژووی وەرزشی باڵە لە تەمەنی 53 ساڵاندا و پاش ساڵانێک ململانێ لەگەڵ نەخۆشیندا کۆچی دوایی کردووە.
"ئەلێکسیس بات" یاریزانی پێشووی وەرزشی باڵە و ناودارترین یاریزانی مێژووی ئەو وەرزشە بە هۆی تووش بوون بە نەخۆشینەوە گیانی لەدەست داوە.
ناوبراو وەکوو یەکێک لە یاریزانە لێهاتوو و ناودارەکانی تیپی نەتەوەیی کووبا دەهاتە ئەژمار و پیشینەی قارەمانی جامی جیهانی و هەروەها قارەمانی لیگی جیهانیشی هەبوو. ناوبراو لەساڵەکانی 1998دا ڕووی لە ئەورووپا کرد و بۆ تیپە ئیتالیاییەکان یاری کردووە لەوانە تیپەکانی فالکونارا، پادووا و پیاچێنزا.
ئەلێکسیس پات پاش ساڵانێک ململانێ لەگەڵ نەخۆشیندا لە شاری "ڤیا کلارا" کۆچی دوایی کردووە.
تێبينيێك بنێرە: