هەرێمی کوردستان و بەغداد لەسەر بودجە رێككەوتن

(0) / / کردستان / زایەڵە هەرێم بەغدا بودجە


Mar 07, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - وەزیری دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، لەسەر بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان لەگەڵ بەغدا گەیشتوونەتە رێككەوتن. 
 
ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان لەگەڵ شاندێكی كۆنسوڵخانەی ئەمریكا كۆبووەوە و سەبارەت بەڕێككەوتن لەگەڵ حكومەتی عێراق رایگەیاندووە، لەچوارچێوەی بڕیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ سفركردنەوەی كێشەكان لەگەڵ بەغدا، ئەوپەڕی نەرمییان نواندووە و لەسەر بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان گەیشتوینەتە رێككەوتن و دوا داڕشتنی بەندەكانی لەلایەن هەردوولاوە تەواو بووە.
 
ناوبراو روونیكردۆتەوە "رێكخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان و كۆكردنەوەیان لە ژێر چەتری وەزارەتدا، قۆناخی باشی بڕیوە و ئەوەی پەیوەستە بە وەزارەتی داراییەوە هەموو كارئاسانییەكمان بۆ ئەو پرۆسەیە كردووە و بەردەوامیش دەبین".