بە دواداچوون بۆ کێشە و گرفتەکانی تەندروستی لە سەیدسادق کرا

(0) / زایەڵە سەیدسادق تەندروستی ڕەزا محەمەد


Mar 08, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - قایمقامی سەیدسادق بۆزایەڵە: لە پێناو باشترکردن و خزمەتکردنی زیاتر بە دواداچوون بۆ کێشە و گرفتەکانی تەندروستی کرا

 ڕەزا محەمەد  قایممقامی قەزای سیدصادق بەزایەڵەی  ڕاگەیاند،  سەردانی نەخۆشخانەی گشتی شەهید شەوکەتمان کرد لە سیدصادق ، لەگەڵ بەڕێوەبەر و لێپرسراوی بەشە ئیداریەکانی نەخۆشخانەکە کۆبوینەوە،پاشان ، لە پێناو باشترکردن و خزمەتکردنی زیاتر بە هاووڵاتیانی قەزاکە لە ڕووی تەندروستیەوە لێکۆڵینەوەمان کردلە گرفت و کێشە و کەم و کوڕیەکانی نەخۆشخانە و جەخت کرایەوە لە پابەندبوون بە دەوام و ئیشکگری پزیشک و کارمەندان .

وتیشی،  بەڵێنی  ئەوەمان دا ئەوەی لە توانا و دەسەڵاتیاندا بێت بیکەین بۆ دابینکردنی هەر ئامێر و  پێداویستیەکی پزیشکی بۆ نەخۆشەخانەکانی سنوری قەزای سیدصادق.

  کامەران کەریم