قائیمقامی سلێمانی : لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بە تیمە فریاگوزارییەکانەوە بکەن

(0) / / کردستان / زایەڵە سلێمانی فریاگوزاری


Mar 09, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - قائیمقامی سلێمانی رایدەگەیەنێت، سەرجەم تیمە فریاگوزارییەکانی سلێمانی لە حاڵەتی ئامادەیی تەواودان و سەرقاڵی بەھانەوەچوونی ئەو کەسانەن کە گیریان خواردووە یان ئاو چووەتە ماڵەکانیان، داواش لە ھاوڵاتیان دەکات لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بە تیمە فریاگوزارییەکانەوە بکەن.
ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی؟ڕایگەیاند،  بەھۆی ئەو بارانە بەخوڕەی ئەمشەو لە چەندین شوێن و شەقامی سلێمانی لافاو دروست بووە و ئاو چووەتە چەندین ماڵ و شوێن و ژمارەیەک ھاوڵاتی لە نێو ئوتومبیلەکانیان گیریان خوردووە ، بۆ بەھاناوەچونی ئەو کەسانەو رێگریکردن لە رووداوی نەخوازراو سەرجەم تیمە فریاگوزارییەکان خراونەتە حاڵەتی ئامادەیی تەواو  سەرقاڵی بەھاناوەچوونی ھەموو ئەو ھاوڵاتیانەن کە گیریان خواردووە یان ئاو چووەتە ماڵەکانیان. 
وتیشی،  داوا لە ھاوڵاتیان دەکەین لە ماڵەکانیان بمێننەوەو ئەو کەسانەش کە گیریان خواردووە یان ئاو چووەتە ماڵەکانیان پەیوەندیی بە تیمە فریاگوزارییەکانەوە بکەن .
کامەران کەریم