پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی عێراق ئاشکرا کرا

(0) / / کردستان / زایەڵە هەرێمی کوردستان بودجە عێراق


Mar 12, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئەندامێکی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق رایگەیاند، پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی ساڵی ٢٠٢٣ بریتییە لە ١٢.٦٧٪ی کۆی گشتی بودجەی عێراق.

ئیخلاس ئەل دلیمی، ئەندامی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق بە میدیا ناوخۆییەکانی راگەیاند، بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەوان پشکی هەرێمی کوردستان لەپرۆژە یاسای بودجەی عێراقدا بۆساڵی ٢٠٢٣ بە ١٢.٦٧٪ی کۆی گشتی بودجەی عێراق دانراوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، هەتا کاتی ئەنجامدانی سەرژمێری گشتی پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتی عێراق وەکخۆی دەمێنێتەوە.

ئیخلاس ئەل دلیمی ئاماژەی بەوەشکردووە، لەبودجەی ساڵی ٢٠٢٣دا نرخی فەرمی دۆلار بە ١٣٠ هەزار دینار دیاریدەکرێت و نرخی بەرمیلێک نەوت بە ٦٥ دۆلار دیاریدەکرێت و کورتهێنانیش بە ٦٠٪ دیاری کراوە.

کامەران کەریم