کارکردن بەسیستەمی یەکپەنجەرە لەسلێمانی دەستیپێکرد

(0) / / کردستان / زایەڵە قوباد تاڵەبانی


Mar 12, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئه‌مڕۆ قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، سیستەمی یەکپەنجەرەی لەچەند فەرمانگەیەکی سلێمانی ڕاگەیاندو لەڕێگه‌ی ئەو سیستەمەوە خزمەتخواز لەیەکپەنجەرەوە مامەڵەکەی پێشکەشدەکات‌و دەرئەمجامەکەشی وەردەگرێتەوە.

ئه‌وه‌ش ئاشكراكراوه‌، فەرمانبەر هەموو مامەڵەکە جێبەجێدەکات‌و پێویستناکات خزمەتخواز چەند ژورێک بکات، بەئەمەش ڕۆتین کەمدەبێتەوەو بەر بەگەندەڵی دەگیرێت‌و ئامادەکاریی‌و ئاسانکاریی تەواو دەکات بۆ پێشکەشکردنی خزمەتەکان بەشێوازی ئەلیکترۆنی لەداهاتودا.

ئەو شوێنانەی لەئەمڕۆوە بەسیستەمی یەکپەنجەرە کاردەکەن؛ پارێزگای سلێمانی، بەڕێوەبەرایەتی باجی دەرامەت، بەڕێوەبەرایەتی دەستبەری کۆمەڵایەتی، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ونبوەکان و بەڕێوەبەرایەتی باجی کۆمپانیاکان.

کامەران کەریم