ئایەتوڵڵا خامنەیی: بە هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی مانای دەبێت

(0) / زایەڵە خامنەیی ئەتۆم بەرجام یۆرانیۆم ئەمریکا


Jan 08, 2021

قەبارەی فۆنت:

ڕێبەری باڵای شۆڕسی ئیسلامی ئێران جەختی لە سەر ئەوە کردەوە کە گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی ناسراو بە بەرجام بەبێ هەڵگرتنی گەمارۆکانی سەر تاران هیچ سوودێکی نابێ و تەنانەت زیان بەخشە.
بە پێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئایەتوڵڵا سەید عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە وتاری ئەمڕۆ هه‌ینی، 8ی كانونی دووه‌می 2021 ئاماژەی بەوە کرد کە هەندێ کەس پێیان وایە ئەگەر لەگەڵ ئەمریکادا ڕێکبکەوین و دانوستان بکەین، وڵات دەبێتە بەهەشتی بەرین. نەخێر بەو شێوەیە نیە.
هەروەها بەبیری هێنایەوە کە ئەگەر گەمارۆکان هەڵبوەشێنرێنەوە، ئەوکات گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ بەرجام مانای دەبێت، بەڵام ئەگەر ئەمە ڕوونەدات، تەنانەت گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ بەرجام لەوانەیە لە زیانی ئێمەدا بێت.
ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی بڕیاری مەجلیسی شۆرای ئیسلامی و حکومەتی ئێران لەمەڕ بەرجام و بەرزکردنەوەی ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆمی بە بڕیارێکی ڕاست و ژیرانە زانی و وتی: کاتێک دوژمن پابەندی بەڵێنەکانی خۆی نابێت هۆکارێک نابینم کە ئێمە پابەندی هەموو بەڵێنەکانی خۆمان بەپێی بەرجام بین. ئەگەر ئەوان بگەڕێنەوە بۆ بەڵێنەکانی خۆیان ئێمەش پابەندی بەڵێنەکانی خۆمان دەبین.
کۆتایی/.