خاتوو موژگانی خودادادی و ماڵئاوایی کردنی لە وەرزشی باسکەی خانمان

(0) / / ورزش / زایەڵە باسکە وەرزش ئێران


Mar 16, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ــ موژگانی خودادادی یاریزانی نەتەوەیی باسکەی خانمانی ئێران کە چەندین ساڵ لە سۆپەرلیگی باسکەی خانماندا یاری کردووە، ئەمڕۆ بە شێوازێکی فەرمەی ماڵئاوایی لە وەرزشی باسکە کردووە.

فیدراسیۆنی باسکەی خانمانی ئێرانیش ئەمڕۆ پاش سێهەمین یاری فیناڵی نێوان تیپەکانی شارەوانی گورگان و تیرۆژ حەیاتی کوردستان و بە پێی ڕێورەسمێک سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی ئەو خانمە وەرزشوانە کردووە.

موژگان خودادادی وەرزشی باسکەی لە شاری قەزوێنەوە و بە ڕاهێنەری ئەفسانەی حەسەن نایبی دەستپێکرد. ناوبراو لەو ڕێورەسمەدا گوتی: بابم هەموودەمێ نیگرانی ئەوە بوو بە هۆی وەرزشکردنەوە بەر زیان کەوم و بەڵێنیم پێدابوو ئەوساڵ ماڵئاوایی لە وەرزشی باسکە بکەم، من بەڵێنی خۆم دەبمە سەر ئەگەرچی بابم لەدەستدا و کۆچی دوایی کرد. وتیشی هەموو مەداڵ و نیشان و سەرکەفتنەکانی پێشکەش بە ڕوحی بابی دەکات.

ناوبراو لە کۆتایی وتەکانیدا ئاماژەی بەوش کرد لەم کاتەوەلا وەکوو ڕاهێنەر درێژە بە کار و چالاکی خۆی ئەدات و هەواڵ ئەدات باشترین و لێهاتووترین یاریزانان پەروەردە بکات.