لێبڕانی لیڤێرپوول بە پێی شکستێکی دیکە بەرانبەر بە ڕێئالی مەدرید/ ناپۆلی بێ سێ و دوو هەڵچوو

(0) / / ورزش / زایەڵە ڕیال مەدرید


Mar 16, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـــ قۆناخی یەک هەشتمی دوایینی پێشبڕکێیەکانی لیگی قارەمانانی ئەورووپا بە سەرکەفتن و هەڵچوونی تیپەکانی ناپۆلی و ڕێئالی مەدرید کۆتایی پێهات.
 
قۆناخی یەک هەشتمی دوایینی لیگی قارەمانانی ئەورووپا لە وەرزی  23ــ2022 شەوی ڕابردوو پاش بەڕێوەچوونی دوویاری هاوکات، لە کاتژمێری 23:30 بەکاتی تاران کۆتایی پێهات کە لە ئاکامدا دوو تیپی ڕێئالی مەدرید و ناپۆلی هەڵچوون بۆ قۆناخی یەک چوارمی دوایینی پێشبڕکێیەکان.
 
لە گرینگترین یاریدا کە لە یاریگای سانتیاگۆی شاری مەدرید بەڕێوەچوو، تیپی ڕێئالی مەدرید میوانی بەریتانیایی خۆی واتا لیڤێرپوولی بە ئاکامی 1 بەر 0 شکستدا. تەنیا گوڵی ئەو یارییە بە پێی کەریم بێنزێما و لە خولی 84ی یارییەکەدا تۆمارکرا. کەوابوو تیپی لیڤێرپوول بە قەبووڵ کردنی دووجار دۆڕاندن بەرانبەر بە رێئالی مەدرید، ماڵئاواییان لەو خولی پێشبڕکێیانە کردووە.