زلاتان ئبراهیموویچ لە تەمەنی 41 ساڵاندا بانگهێشت کراوە بۆ تیپی نەتەوەیی سوئێد

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش


Mar 16, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـــ  پاش ئەرێلێدانی ڕاهێنەری تیپی تۆپی پێ نەتەوەیی سوئێد، زلاتان ئبراهیموویچ هێرشبەری پێشووی ئەو تیپە بۆ یاریکردن بەرانبەر بە تیپەکانی بێلجیک و ئازەربایجان بانگهێشت کراوە.
 
زالاتان ئەستێرەی سوئێدی لە تەمەنی 41 ساڵاندا دووبارە داخوازی لێکراوە یاریبکات بۆ تیپە نەتەوەییەکی کەوا پێشترین وەکوو هێرشبەر یاری بۆ کردوون.
 
ناوبراو پاش تێپەڕاندنی خولێکی درێژخایەنی نەخۆشین دیسان دەگەڕێتەوە بۆ گۆڕەپانی پێشبڕکێ و بەم زوویانە بەشداری یارییەکانی  مانگی مارسی 2023 دەکات و دیسان لە تیپی نەتەوەیی سوئیددا چالاکی دەنوێنێ.