واده‌ی په‌سه‌ندكردنی یاسای بودجه‌ له‌ په‌رله‌مان ئاشكرا ده‌كرێت

(0) / / کردستان / زایەڵە بودجە جەماڵکۆچەر


Mar 19, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، چاوەڕوان دەكرێت پەرلەمان بەخێرایی گفتوگۆكانی لەسەر پڕۆژەی بودجە بكات و پێش ھاتنی مانگی رەمەزان پڕۆژەكە پەسەند بكرێت.
جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران بە رۆژنامەی سەباحی فەرمی راگەیاند، چاوەڕێ دەكرێت پێش ھاتنی جەژنی رەمەزان، ئەنجومەنی نوێنەران گفتوگۆكانی پڕۆژەیاسای بودجە تەواو بكات و پڕۆژەكە پەسەند بكات.
جێگەی باسە، دوێنێ حكومەتی فیدڕاڵ پڕۆژەیاسای بودجەی رەوانەی پەرلەمان كرد كە گەورەترین پڕۆژەی بودجەیە لە مێژوی وڵاتدا و قەبارەكەی ١٩٧ تریلیۆن دینارە.
کامەران کەریم