سەرۆكی كۆماری عێراق: حكومەت بۆ گەیشتن بە چارەسەری ڕاستەقینەی پرسی ئاو پلانی هەیە

(0) / / عراق / زایەڵە عێراق ئاو


Mar 25, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید،  سەرۆكی كۆماری عێراق پلانی باڵای حكومی بۆ گەیشتن بە چارەسەری ڕاستەقینە لەسەر پرسی ئاو ڕاگەیاند.
نووسینگەی سەرۆك كۆماری كۆمار لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند: "سەرۆكی كۆمار، عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید، لە شوێنی نیشتەجێبوونی خۆی لە نیویۆرك، پێشوازی لە نوێنەری هەمیشەیی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە نەتەوە یەكگرتووەكان، باڵیۆز لیندا تۆماس گرینفیڵد و شاندی یاوەری، بە ئامادەبوونی وەزیری دەرەوە فواد.حوسێن، لە پەراوێزی لوتكەی ئاو كە لە نیویۆرك بەڕێوەچوو.
ئاماژەی بەوەشكرد، "لە میانی كۆبوونەوەكەدا باسیان لە قەیرانی ئاو و ئەو مەترسیانە كردووە كە لەسەر ئاسایشی خۆراك و هەمەجۆریی ژینگەیی لە عێراق دروستی دەكات، ئەمە جگە لەو كاریگەرییە نەرێنییانەی لە ئەنجامی گۆڕانی كەشوهەوا و كەمبوونەوەی بەرجەستەی ڕێژەی لێشاوی ئاو لە وڵاتانی سەرەوەی ڕووبارەكانەوە دروست دەبێت". 
بە پێی بەیاننامەكە سەرۆكی كۆماریش ئاماژەی دا كە "عێراق بەهۆی نەبوونی باران و زیادبوونی دانیشتوان، هەروەها بەهۆی هەندێك سیاسەتی ئاوی وڵاتانی دراوسێ، تووشی گۆڕانی كەشوهەوا و پلەی گەرمای بەرز و كەمی ئاو بوو".
جەختی لە پێویستی عێراق كردەوە بۆ زانینی پلانی ئاوی وڵاتانی كەنار بۆ ئەوەی بتوانێت پلانی پێویست دابنێت و بگاتە پشكی پێویست و دادپەروەرانە لەگەڵ ئەو وڵاتانە.
ئاماژەی بەوەشكرد، "پلان هەیە لەسەر ئاستێكی باڵا بۆ گەیشتن بە چارەسەری ڕاستەقینە بۆ پرسی ئاو، هەروەها حكومەت جدییە لە كارەكانی و چاوەڕێی پەسەندكردنی بودجەیە بۆ تەواوكردنی پڕۆژە پێویستەكان لەوبارەیەوە ".
سەرۆكی كۆمار باسی لە "گرنگی پەرەپێدانی چارەسەری جددی بۆ چارەسەركردنی پیسبوونی ژینگە كە لە ئەنجامی كەرتی وزەوە دێتە ئاراوەئاماژەی بە "بوونی پڕۆژەی داهاتووی پەیوەست بە پرسی غاز و چارەسەركردنی كاریگەرییە نەرێنییەكانی لەسەر ژینگە كرد.
لە بەرامبەردا باڵیۆز گرینفیڵد خواستی وڵاتەكەی بۆ پتەوكردنی پەیوەندیی هاوبەش لەگەڵ عێراق دەربڕی و جەختی لە پەرۆشی ئەمریكا كردەوە بۆ پاڵپشتیكردنی عێراق لە بواری چارەسەركردنی كەمی ئاو و تێپەڕاندنی ئەم قەیرانە، بەتایبەت لە ڕێگەی پێشكەشكردنی شارەزایی بۆ پاڵپشتی و باشتركردنی پرسی بەڕێوەبردنی ئاو لە عێراق و هەروەها لە ڕێگەی نوێنەرایەتی یونامی لە عێراق".