بەرپرسی لەسێدارەدان لە ڕێکخراوی داعش دەستگیرکرا

(0) / / جهان / زایەڵە داعش بەغدا لەسێدارەدان


Mar 08, 2021

قەبارەی فۆنت:

هەواڵگریی عێراق ڕایگەیاند کە بەرپرسی کۆمیتەی لەسێدارەدان لە گرووپی تیرۆریستی داعشی لە باشوورر بەغدا دەستگیرکردووە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە بە گێڕانەوە لە سۆمەریەنیوز، هەواڵگریی عێراق یەکشەممەشەو بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوێک ڕایگەیاند: یەکێک لە ئامانجە هەرەگرینگەکان لە ئۆپراسیۆنێکی وردی هەواڵگریی لە ناوچەی "دەورە" لە باشووری بەغدا هاتەدی.
لەم ڕاگەیێدراوەدا هاتووە کە هێزە ئەمنییەکانی عێراق، عاشوور نەعیمی ناسراو بە عاشوور زەباح – یان دەستگیر کرد کە پێشتر بەرپرسی کۆمیتەکانی لەسێدارەدان لە ویلایەتی فەلووجە بووە و دەیان تاوانی تیرۆریستیشی ئەنجام داوە.