له‌ رانیه شەربەته‌ دەستکردەکان دەستیان بەسەرداگیرا و له‌ناوبران

(0) / / کردستان / زایەڵە شەربەت ڕانیە تەندروستی


Mar 30, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - قایمقامیەتی قەزای ڕانیە ڕایگه‌یاند، شەربەتە دەستکردەکان  کە پێکهاتەکانیان لە شەکر و ڕەنگ و ئاو تامە بەتایبەت زۆرێک لە ڕەنگەکان ڕەنگی کیمیایی دەستکردن و خۆراکی نین  شەربەتی قەدەغەیە و پێچەوانەی ڕێنماییەکانی تەندرووستییە کە بۆ مانگی ڕەمەزان دەرکراوە وە زیانیان  هەیە بۆ تەندروستی مرۆڤ .

 بۆ ئەم مەبەستە   لێژنە هاوبەشەکانی قەزای رانیە بەشێوەی کرداری پرۆسەکەیان لە سەنتەری قەزای ڕانیە لە ساردەمەنی و دەستگێرەکان جێبەجێکرد  دەستگیرا بەسەر شەربەتە دەستکردەکان وسەرجەمیان له‌ناو بران.

کامەران کەریم