چل و شەشەهەمین ماراسۆنی  نێو دەوڵەتی پاریس بەرێوەچوو

(0) / / ورزش / زایەڵە ماراسۆن پاریس


Apr 03, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەبەشداری پەنجاو دوو هەزار وەرزشوان لەولاتە جیاجیاكانی جیهان، چل و شەشەهەمین ماراسۆنی نێو دەوڵەتی  پاریس بەرێوەچوو.
 جیاواز لەساڵانی رابردوو بۆ ئەمساڵ لە کەش وهەوایەكی سەختی باو باران ئەنجامدرا، دوای ركابەری و ململانێی توندی نێوان بەشداربووان، ئابێجی ئایانای ئەسیوپی و هێلبا کیپرۆپی کینیا لەپێشبركێی ماراسۆنی پاریس سەرکەوتنیان بەدەستهێنا، لەسەر ئاستی كوران ئابێجی ئایانای تەمەن بیست ساڵان توانی بەماوەی دوو كاتژمێر و حەوت خولەك و پازدە چركە ماوە پێشبركێكە تەواو بكات و براوەی پلەی یەكەم بێت.
دوابەدوای ئەمیش جۆی ئەدۆلای هاونیشتیمانیی لەپلەی دووەم هات و بووە براوەی ملوانكەی زیو، هەرچی پلەی سێیەمە بووە بەشی راكەری كینی جۆسفات پۆیت و ملوانەكەی برۆنزی بەدەستهێنا، لەسەر ئاستی كچان، كچە راكەری كینی هێلبا کیپرۆپ توانی ماوەی پێشبركێكە بەدوو كاتژێر و بیستو سێ خولەك و حەدە چركە تەواو بكات.
 بەم جۆرە کیپرۆپ براوەی پلەی یەكەم بوو، پلەی دووەمیش بووە بەشی كچە یاریزان ئاتیل ئەنمۆت كە بەجیاوازی تەنیا دوو چركە لەدوای کیپرۆپ هات، پلەی سێیەمیش بووە بەشی یەریتیا كە بەجیاوازی پێنج چركە لەپلەی یەكەم دوور بوو.