شوێنی لەدایک بوونی شوماخر دادەڕمێت

(0) / / ورزش / زایەڵە شوماخر


Apr 08, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ گوند و شوێنی لەدایکبوونی ئەفسانەی فرمووڵ یەکی جیهان، لە ئەڵمانیادا دادەڕمێت.

ناوچەیەک لە شاری (کرپن)ی ئەڵمانیا بوونی هەیە کەوا قارەمانی حەوت خولی فرمووڵ یەکی جیهانی، میشائیل شوماخر تێدا لەدایکبووە و  گەورە بووە، دادڕمێت.

گوندی مانهایم کە تەنیا 12 کەسی تێدا دەژین بە تەواوی دادەڕمێت تاکوو ڕێگە خۆش کرێت بۆ کانگای بەرکەمرە.

بە پێی ڕاپۆرتی میدیاکانی ئەڵمانیا، هەندێ شوێنەکانی ئەو گوندە دەست لێنەدراو دەمێننەوە، لەوانە ماڵی میشائیل شوماخر  ماڵێ کە تێدا سەردەمی منداڵی و مێرمنداڵی تێپەڕاندووە و هەروەها پیستی کارتینگی ئەفسانەیی کە ناوبراو لێهاتوویی خۆی تێدا دۆزیەوە و بەهێزتری کرد. جگە لەوانەش کەنیسەی گوندەکە هەروا دەست لێنەدراو دەمێنێتەوە.

لە مانگی دیسەممبری ساڵی 2013 میشائیل شوماخر لە پیستێکی خلیسکان و لە شاخەکانی ئاڵپەوە تووشی زیانی مێشک بوو و لەو کاتەوە بەملا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە دۆخی تەندورستی ناوبراو لە بەردەستدا نییە.