پەرلەمانتارێک: فەرمانبەرانی سلێمانی و هەڵەبجە دەتوانن مووچەكانیان لە بانكە فیدراڵییەكان تەوتین بكەن

(0) / / اقتصادی / زایەڵە مووچه کوردستان


3 كاتژمێر لەمەوپێش

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، فەرمانبەرانی سلێمانی و هەڵەبجە دەتوانن مووچەكانیان تەوتین بكەن.

دیلان غەفور، ئەندامی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، چاوەڕواندەكرێت سبەی لەگەڵ بەرپرسانی هەردوو بانكی رەشید و رافیدەین كۆببینەوە و بۆ تەوتینكردنی مووچە پشت بە بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراق دەبەستین و پێچەوانەی یاسا و بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی هیچ هەنگاوێك نانرێت.

ئەو پەرلەمانتارە جەختیكردەوە وتیشی،  فەرمانبەرانی سلێمانی و هەڵەبجە دەتوانن مووچەكانیان لەسەر بانكە فیدراڵییەكان تەوتین بكەن و هیچ گرفتێكیان نابێت.

کامەران کەریم