وەزارەتی نەوتی عێراق گرێبەستی لەگەڵ چەند کۆمپانیایەک ئیمزا کرد

(0) / / عراق / زایەڵە نەوت کوردستان عێراق


3 كاتژمێر لەمەوپێش

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - وەزارەتی نەوتی عیراق ڕایگەیاند: گرێبەستمان لەگەڵ چەند کۆمپانیایەک ئیمزا کردووە بۆ کارکردن لە چەند کێڵگەیەکی نەوت و غاز.

لە چوارچێوەی قۆناغی پێنجەم و شەشەمی مۆڵەت پێدان بۆ کارکردن لە چەند کێڵگەیەکی نەوتی لە چەند رۆژی رابردوودا گرێبەستیان لەگەڵ چەند کۆمپانیایەک کردووە بۆ کارکردن لە کێڵگەکانی فاو و میسان و زیقار و بەغداد و زەرباتیە.

ئامانج لەو گرێبەستە زیادکردنی بەرھەمھێنانی ٧٥٠ ھەزار بەرمیل نەوتی خاو و بەرھەمھێنانی ٨٠٠ بۆ ٨٥٠ ملیۆن پێ سێجا غازە.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌لە مانگی ئایاری ئەمساڵدا وەزارەتی نەوت قۆناغی پێنجەم و شەشەمی مۆڵەت پێدانی لە ٢٩ کێڵگەی نەوتی بۆ کۆمپانیا ناوخۆیی و جیھانیەکان راگەیاند.

کامەران کەریم