پێشبینی بڕی بارانبارینی ناوچە جیاجیاکانیش دەخرێتەڕوو

(0) / / کردستان / زایەڵە باران کەشناسی کوردستان ئابووری


Apr 10, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - محەمەد کەمال شارەزای کەشناسی رایگەیاند،بەهۆی کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست و هاتنی بڕێکی زۆر شێ لەدەریای سوورەوە پێشبینی دەکەم لە شەوی سێشەممە 2023/4/11 بارانبارینی بەخوڕ و هەورە تریشقە بەشێوەی ناوبەناو سەڕانسەری ناوچەکانی کوردستان بگرێتەوه. چەقی کاریگەری ئەم شەپۆلە دەکەوێتە ڕۆژی چوارشەممەوه 12ی4ی2023 بەتایبەتیش ئێوارەی چوارشەممه تا نیوەڕۆی پێنجشەممە، کە پێشـبینی دەکەم زۆر ترین بڕی بارانبارین لەوو کاتەدا ببارێت لەسەرجەم شارەکانی کوردستان .

راشیگەیاندووە،هەندێک جار لەماوەیەکی زۆر کورت دا ئەگەری زۆرترین ڕێژەی باران هەیە هەربۆیه هۆشداری توند دەدەم لە ئەگەری هاتنی لافاوی کتوپڕی زۆر لە دۆڵ و نزماییەکان لەگەڵ بەرزبونی ئاستی ئاوو لەسەنتەری شارەکان بەتایبەتیش [ سلێمانی، هەولێر، گەرمیان، ڕاپەڕین، سۆران، سۆران، هەڵەبجه ] لەم شوێنانە ئەگەری بڕێکی زۆر باران هەیە لەئەنجامی نزمبونی پەستان بۆخوار 1005Hpa و دروستبونی هەوری زەبەلاحی سۆپەرسێل لەگەڵ بارینی تەرزە، بەگشتی لەهەموو شارەکان بارانی بەخوڕ دەبارێت لەزۆربەی چەم و دۆڵەکانیش ئەگەری لافاوو هەیە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، کاریگەری شەپۆلەکه لە ئێوارەی هەینی 2023/4/14 کۆتای پێدێت.

محەمەد کەمال ئاماژەی بەوەشکردووە، هۆشداری هاتنی لافاو دەدەم لەڕۆژی چوارشەمە تکایە بەهیچ جۆرێک نزیکی ئەوو شوێنانە مەبنەوه کە دۆڵ و نزماین وە لەکاتی گەشتنی هەورە بروسکە کەلوپەلی کارەبایی بکوژێننەوە تا هەورە بروسکە کۆتای پێدێت ،  لەئێستاشەوه داوام لە تیمەکانی بەرگری شارستانی ئەوەیە هەستن بە کردنەوەی سەرە مەنهۆڵی ئاوەڕۆکان و کردنەوەی ڕێڕەوی ئاوی باراناوو بۆ ئەوەی لەسەنتەری شار هیچ کۆبونەوەی ئاوو یان بەرزبونی ئاستی ئاوو ڕوونەدات.

سەبارەت بە پێشبینی بڕی بارانبارین لە شەوی سێشەممە تا ئێوارەی هەینیش رایگەیاندووە :

هەولێر و دەوروبەری 65 بۆ 89 ملیم

دهۆک و دەوروبەری 55 بۆ 75 ملیم

سلێمانی و دەوروبەری 75 بۆ 88 ملیم

کەرکوک و دەوروبەری 68 بۆ 78 ملیم

هەڵەبجه و دەوروبەری 80 بۆ 100 ملم "

ئیدارەی سۆران و دەوروبەری 90 بۆ 112 ملم

ئیدارەی گەرمیان و دەوروبەری 75 بۆ 90 ملم

ئیدارەی ڕاپەڕین و دەوروبەری 90 بۆ 125 ملم

کامەران کەریم