راک: پێمخۆشە وەکوو دیاری ئۆتۆمبیلێک پێشکەش بە ئالۆنسۆ بکەم بۆ گەیشتنی بە پلەی قارەمانی

(0) / / ورزش / زایەڵە ئۆتۆمبێل وەرزش


Apr 13, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ سەرۆکی ئستۆن مارتین ڕایگەیاند کە زۆری پێخۆشە بۆ قارەمانی ئەم وەرزەی فڕمووڵی یەک ئۆتۆمبیلێک پێشکش بە ئالۆنسۆ بکات، بەڵام نابێت نوقمی خولیاکان ببن.

مایک کراک لەبارەی بەختی قارەمانیەتی ئستۆن مارتین لە فڕمووڵ یەکی 2023یدا گومانی هەیە و بە ئێحتیاتەوە قسان دەکات.

سەرۆکی تیپی ئستۆن مارتین دەڵێت: من زۆر خوشحاڵ دەبەم ئەگەر بتوانین بۆ بەدەستهێنانی پلەی قارەمانی یان تەنانەت بۆ بەدەستهێنانی پلەی سێهەمیش، ئۆتۆمبیلێک وەکوو دیاری پێشکەش بە ئالۆنسۆ بکەم. بەڵام لەبارەی قارەمانییەوە دەبێ ڕێک و پێکتر لەسەر کار بکرێت. ئێستاکە ئێمە یەکەم هەنگاوی خۆمان گواستۆەتەوە بەڵام نابێ نوقمی خولیا بین.

لە دەستەبەندی تاکەکەسی شۆفێرەکانی وەرزی نوێ فڕمووڵ یەک فڕناندۆ ئاڵۆنسۆ بە 45 سەرپشکەوە کەسی سێهەمە. ماکس فرستاپن قارەمانی دوو وەرزی دوایینی ئەو پێشبڕکێیانە لە ڕێدبوولی ئوتریشدا بە 69 سەرپشکەوە بەردەوام بانترین جێگای هەیە.