لیگی NBA؛ دوو دەستکەوتی بایەخدار بۆ دوو ئەستێرەی فیلادێلفیا

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش فیلادێلفیا


Apr 13, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ  دوو ئەستێرەی باسکەی فیلادێلفیای سۆنی سیکسێرز گەیشتنە دوو عینوانی پڕبایەخ لە وەرزی ئێستاکەی لیگی NBA.

جوول ئومبید و جیمز هاردێن، دوو ئەستێرەی تیپی باسکەی فیلادێلفیای سۆنی سیکسرز، دوو عینوانی بایەخداریان لە وەرزی یاسایی لیگی سەندیکای نەتەوەیی باسکەی ئەمریکا NBA بەدەستهێناوە.

جوول ئومبید سێنتێری تیپی فیلادێلفیا کەوا بەراینامەی فەڕنسەی لەدەستدایە، لەم وەرزەدا بەتۆمارکردنی 33.1 سەرپشک لە هەر یارییەکدا عینوانی باشترین سەرپشکهێنەری بەدەستهێناوە. ناوبراو وەرزی ڕابردووش هەمان عینوانی بە نێوی خۆیەوە تۆمار کردبوو.

جیمز هاردێنیش زۆرترین پاسی گوڵی بووە بۆ هاوتیپییەکانی لە وەرزی یاسایی ئێستاکەی باسکەی ئەمریکادا. ناوبراو یەکەمین یاریزانی مێژووی NBA ـیە کەوا زیاتر لە سێجار عینوانی قارەمانی سەرپشکهێنەر و هەروەها 2 جاریش عینوانی زۆرترین پاسی گۆڵی تۆمار کردووە.

تیپی فیلادێلفیا لە قۆناخی یەکەمی پلەی ئافی لیگ لەگەڵ بروکلین نتس ڕووبەڕوو دەبێتەوە.