دوایین سەرپشکی دیداری تیپەکانی باڵەی میلانۆ و پروجا
/
ورزش
/
زایەڵە
وەرزش
میلانۆ
زایەڵە ـــ تیپی باڵەی میلانۆ لە یاری پێنجمی دەستەی پلەی ئافی شێری A1 ئیتالیا بە خولقاندنی سەرپشکێکی سەرسوورهێنەر، لە تیپی (پروجا)وە تێپەڕی و ئەو تیپەی وەلاوەناوە.
تیپی باڵەی میلانۆ کە لە وەرزی ئێستای دەستەی A1، (میلاد عێبادیپوور)ی وەکوو کەپیتان لە خزمەتدایە لە یاری پێنجمی کۆتایی دەستەی پلەی ئاف لیگی ئیتالیا بە ئاکامی 3 بەر 1، شکستی بە تیپی بەهێزی پروجا هێناوە و دۆخێکی سەرسووڕهێنەری خولقاند.
لەو دیدارەدا ڤیلفێردۆ لئون، ئەستێرەی لەهێستانی تیپی پروجا تەنیا توانی بە قەد سێ سەرپشک یارمەتی تیپەکەی بدات، بەڵام میلاد عێبادیپوور وەکوو یاریزانی جێنشین یاری کرد و بۆ تیپەکەی 4 سەرپشکی بەدەست هێنا.
تیپی میلانۆ لە قۆناخی نیوەدواییندا لەگەڵ تیپی لۆبێ پێشبڕکێ ئەدات
تێبينيێك بنێرە: