کێشەکانی نێوان کاسبکارانی عەلوەی سلێمانی و شۆفێرانی مەرزی باشماخ چارەسەر کرا

(0) / / اقتصادی / سلێمانی سەیدسادق سەیرانبەن


Mar 09, 2021

قەبارەی فۆنت:

 لە لە بینانی پارێزگای سلێمانی بە ئامادەبوونی  قائیمقام و پارێزگار و سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و قائیمقامی قەزای سەیدسادق و پێنجوێن و بەرێوبەری مەرزی سەیرانبەن  و سەندیکای شۆڤێران و نوێنەی کاسبکارانی عەلوەی سلێمانی کۆبونەوەیەکی فراوان ڕێکخرا.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، سیروان محەمەد، سەرکۆی ژووری بازرگانی و پیشەساژی ڕایگەیاند "لە کۆبوەنەکەدا  سەرجەم کێشەکان  گفتوگۆی لەسەر کرا، توانرا بگەنە چارەسەر بڕیارە ھەتا ٢٠٢١⁄٣⁄٢٠ باردۆخەکە بەم شێوەیەی ئێستا بێت و داواتر ھەردوولا میکانیزمێکی گونجاو دەدەنێن بۆ چارەسەری بنەڕەتی کێشەکان".
ئاماژەی بەوەشدا، "داوامان لە نوێنەری شۆفێران کرد ھەوڵ بدەن کرێی بارھەڵگرەکان کەمبکەنەوە کە لە ئێستادا پارەیەکی زۆر وەردەگیرێت و ھاوڵاتیان باجەکەی دەدەن  و لێ زەرەرمەندن".