ڕوونکردنەوەی یانەی نەسر لەسەر پچڕانی پێوەندی لەگەڵ گارسیا و هەڵوەشانەوەی گرێبەستی نێوانیان

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش گارسیا


Apr 13, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ  یانەی نەسری عەرەبستان ڕوونکردنەوەیێکی لەبارەی هەڵوەشانەوەی لەناکاوی گرێبەستی نێوان خۆی و ڕاهێنەری فەڕنسەییەکەی بڵاو دەکاتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی میدیاکانی عەرەبستان هۆکاری دواکەوتنی ڕاگەیاندنی فەرمی  پچڕانی پێوەندی ڕاهێنەری فەڕنسەیی یانەی نەسری عەرەبستان تەنیا درێژەی کار و باری ئیدارەیی بووە و بڕیار وایە ئەمڕۆ یانەی نەسری عەرەبستان ڕوونکردنەوەیێکی فەرمی لەبارەی کۆتایی هاتنی هاوکاری لەگەڵ ئەو ڕاهێنەرە فەڕنسەییە بڵاو بکاتەوە.

بەرپرسانی یانەی نەسر پاش گەیشتن بە ئاکامێکی بەرانبەر لەگەڵ یانەی ئەلفیحا کە شتێکی دوور لە باوەڕ و چاوەڕوان نەکراو بوو و هەروەها نزیک بوونەوەی سەرپشکیان لەگەڵ یانەی ئەلئێتحاد ئەوا یاریزانەکانی نەسری عەرەبستان لەوانە کریستیانو ڕۆناڵدۆ بە تووندی ڕەخنەیان لەو ڕاهێنەرە گرتووە و جۆری هەڵسووکەوتی لەکاتی نزیک بوونەوە لە پێشبڕکێیەکان جێی پرسیار و سەرسووڕمانە.

بەرپرسانی نەسریش پاش بیستنی بیر و بۆچوونی یاریزانەکان و هەروەها بینینی شێوازی کاری ئەو ڕاهێنەرە کە تەنیا لەسەر بەرگری کردنی تیپەکەی داکۆکی دەکات، ئەوا بڕیاریان داوە جواوی کەن و بۆندی نێوان موڵغا کەنەوە.

یانەی نەسری عەرەبستان لە بەرانبەر هەڵوەشانەوەی یەکلایانەی گریبەستەکە دەبێ بای 1.5 میلیۆن ڕیاڵی سعوودی بداتە ئەو ڕاهێنەرە فەڕەنسەییە بکات.