سۆپەر لیگی باسکەی ڕۆژئاوای ئاسیا/ زەوب ئاسن بووە ڕەقیبی شارەوانی گورگان لە قۆناخی نیوە دواییندا

(0) / / ورزش / زایەڵە ئاسیا وەرزش


Apr 13, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ تیپی باسکەی زەوب ئاسنی ئەسفەهان بە هۆی سەرکەفتن بەرانبەر بە تیپی نەوتی عێراق بوو بە ڕەقیبی شارەوانی گورگان لە قۆناخی نیوەدوایینی سۆپەرلیگی ڕۆژئاوای ئاسیا.

تیپی زەوب ئاسنی ئەسفەهان لە یاری سێهەمی دەستەی پلەی ئافی سۆپەر لیگی باسکەی ڕۆژئاوای ئاسیا کاتژمێر 22 ڕۆژی چوارشەممە و لە هۆڵی ئازادی شاری تاران لەگەڵ تیپی نەوتی عێراق پێشبڕکێیان داوە و یارییەکە بە ئاکامی 95 بەر 83 و بە سوودی زەوب ئاسن کۆتایی پێهات.

تیپی زەوب ئاسن لە کوارتری یەکەمدا بە ئاکامی 20 بەر23 یارییەکەی دۆڕا پاشان لە سێ کوارتری دیکەدا بە ئاکامی 28 بەر 20 و 24 بەر 19 و 23 بەر 21 سەرکەفت.

ئەرسەلانی کازمی بە تۆمارکردنی 28 سەرپشک، 13 ڕیباند‌ و دوو پاسی گوڵ وەکوو کاریگەرترین یاریزان دێتە ئەژمار و هەروەها ئێدگار سوسا 40 سەرپشکی بۆ تیپی نەوتی عێراق، کە وەکوو نوێنەی وڵاتی عێراق دێتە ئەژمار، تۆمار کردووە.