لەبری 80 هەزار تەنیا 10 هەزار دینار وەردەگیرێت

(0) / / کردستان / زایەڵە پێوەری ئاو


Apr 14, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بڕیاری لێخۆشبوونی كرێی بەستنی پێوەری ئاو تەنیا 10 ڕۆژی ماوە.

وەزارەتی شارەوانی  ڕایگەیاند، بڕیاری لێخۆشبوونی كرێی بەستنی پێوەری تەنیا 10 ڕۆژی ماوە و دواتر كاری پێ ناكرێت، بۆیە ئاگاداری ئەو هاوبەشانەی ئاو دەکەینەوە كە ئەوانەی پێوەریان نییە، پێویستە هەتا ڕێکەوتی 21ی4ی2023 مامەڵەی بەستنی پێوەری ئاو بکەن، بۆ ئەوەی لە بڕیاری لێخۆشبوونی کرێی بەستنی پێوەر سوودمەند بن.

یەكەم: كرێی بەستنی پێوەری ئاو لە سەنتەری شارەكان لە 80 هەزارەوە ئێستا كراوەتە 20 هەزار دینار.

دووەم: كرێی بەستنی پێوەر لە قەزا و ناحیە و كۆمەڵگەكانی دەرەوەی شارەكان لە 80 هەزارەوە كراوەتە تەنیا 10 هەزار دینار.
سێیەم: ئیستا فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەكانی ئاو لە سەرتاسەری كوردستان ئاسانكاری بۆ ئەو هاوبەشانەی ئاو دەكەن كە مامەڵەی بەستنی پێوەری ئاو جێبەجێ دەكەن.

کامەران کەریم