دانایی: وڵاتانی دیکە بە بینینی من سەرسووڕدەمێنن/ بۆ دابین کردنی تێچوو تا لووتکەی ئێڤێرێست ماڵی خۆمم فرۆشتووە

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش شاخەوان ئەمیر محەممەدی دانایی


Apr 17, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ لاوترین شاخەوانی ئێرانی دەڵێت: خەڵکی وڵاتانی دیکە بە بینینی لاوێکی وەکوو من کە دەیهەوێت لەم تەمەندا لە شاخی ئێڤێرێستەوە هەڵبچێت سەرسووڕدەمێنن.

 

ئەمیر محەممەدی دانایی لەم حەوتەیەدا کاری خۆی بۆ هەڵچوون تا لووتکەی ئێڤێرێست دەستپێکردووە، ناوبراو بە هەواڵنێران ڕایگەیاندووە، ئەمن تەنیا 23 ساڵ لە تەمەنم تێپەڕ بووە و وەکوو لاوترین هیمالیاپێوی ئێرانی دەمناسن. ئەم حەوتەیە بەرەو لووتکەی ئێڤێرێست دەڕۆم و ڕەنگە هەڵچوونم 60 ڕۆژ بخاینێت.

 

ناوبراو پێشتر و لە تەمەنی 16 ساڵاندا لە لووتکەی (کازبک)ی گورجستانەوە کە بەناوبانگه بە ئێڤێرێستی بچووک هەڵچووە و هەروەها لە لووتکەی ئاراراتیشەوە لە تەمەنی 18 ساڵاندا هەڵچووە.

 

ناوبراو دەڵێت: پێش لە چێژنی سەری ساڵ نزیکەی شەش مانگ لە وڵاتی ئەرمەنستاندا سەرقاڵی هۆردووی تەیار و ئامادەبوون، بووم تا بەڵکوو لە کاتی هەڵچوون لە ئێڤێرێستەوە تووشی کەمترین کێشە بم.

 

لاوترین شاخەوانی ئێرانی بەوش ئاماژەی کردووە کە هیچ جۆرە پاڵپشتییەکی لێ نەکراوە بۆ بەڕێوەبردنی ئەم کارە گرنگە و تەنانەت وتیشی خانووبەرەکەی خۆی فرۆشتووە بۆ دابین کردنی تێچووی ئەنجامی ئەو کارە گەورەیە و دەڵێت کاتێ دێمەوە دەبێ ماڵێ بە کرێ بگرم بۆ دانیشتنی خۆم.

 

ناوبراو وتیشی بە پێی بەرنامە، تێچووی هەڵچوون تا لووتکەی ئێڤێرێست نزیکەی 100 هەزار دۆلار واتا 6 ملیارد تمەنی ئێرانییە، کە من ئەو پارەیەم بە فرۆتنی ماڵەکەم دابین کردووە.

 

ناوبراو لە کۆتایی وتەکانیدا دەڵێت من وەکوو لاوترین نوێنەری ئێرانی دەبم کاتێ لەوێدا لەگەڵ شاخەوانانی دیکە ئاشنا دەبم و ئەوان کاتی ئاڵای ئێران لەسەر جل و بەرگەکانم دەبینن بێگومان بە سەرسووڕمانەوە دەڵێن ئەو تازەلاوە ئێرانییە بێ هیچ پاڵپشتییەک توانیویەتی ئەو شاخە ببڕێت و ئینجا دەبمە مایەی شانازی و دڵگەرمی بۆ لاوانی دیکەی وڵاتم و ڕوانگەی کەسانی بیانیش سەبارەت بە لاوانی ئێرانی دەگوڕم و هەوڵ ئەدەم باشترین نوێنەری وڵاتی ئێران بم.