سەرکەفتنی تیپی نەتەوەیی تۆپی پێ نێو هۆڵی ئێران بەرانبەر بە ئوزبکستان
(0) /
زایەڵە ـــ تیپی نەتەوەیی وڵاتی ئێران توانیویە بەسەر تیپی ڕەدە بیست و چوارمی جیهاندا سەرکەوێت.
تیپی نەتەوەیی تۆپی پێ نێو هۆڵی وڵاتی ئێران کاتژمێری 21 شەوی یەکشەممە لە هۆڵی کۆمەڵە وەرزشی پاسی قەوامینی ئێران و لە دیدارێکی دۆستانەدا بەرانبەر بە ئوزبەکستان بە ئاکامی 5 بەر 3 یارییەکە بباتەوە.
یاریزانە ئوزبەکەکان لە نیوەی یەکەمی یارییەکەدا توانیان یاریزانە ئێرانییەکان ببەزنن و بە تۆمار کردنی 3 خاڵ پێشکەون،بەڵام لە نیوەی دووهەمی یارییەکەدا بە تەواوی دۆخەکە بە سوودی ئێران گوڕا و تیپی ئێران توانی 4 جار دەروازەی ڕەقیب کاتەوە.
سعید ئەحمەد عەباسی و مێهدی کەریمی هەرکامەو دوو گوڵ و حوسەینی تەیەبیش یەک گوڵی تۆمار کرد تا تیپی ئێران بەو شێوازە لە نیوەی دووهەمی یارییەکەدا پێشکەوێت و شکست بە تیپی ئوزبکستان بهێنێت.
شایانی ئاماژەیە تیپی ئێران لە پلەی شەشم و ئوزبکستان لە پلەی بیست و چوارمی ڕەدەبەندی تیپەکانی نەتەوەیی تۆپی پێ نێو هۆڵی جیهاندا جێگیر بووگن.
بڕیار وایە دوو تیپی ئێران و ئوزبکستان دیسان لە ڕێکەوتی 29 مانگی خاکەلێوە پێکەوە پێشبڕکێ بدەن.
تێبينيێك بنێرە: