"مەلەک" ڕاهێنەری یوونانی بۆ باسکەی خانمان ناوەڕاستی مانگی گوڵان دێت بۆ وڵاتی ئێران
/
ورزش
/
زایەڵە
وەرزش
ئێران
باسکە
زایەڵە ـــ جێنشینی سەرۆکی فیدراسیۆنی باسکەی خانمان دەڵێت: لێدوانەکان لەسەر گواستنەوی ڕاهێنەری بیانی بۆ تیپی باسکەی خانمان ئەنجامبووە و ئێمە لە حاڵی بڕێوەبردنی دوایین وت و وێژەکانین بۆ ئامادەبوونی ئەو ڕاهێنەرە لە تیپی نەتەوەیی باسکەی خانمانی ئێراندا.
خاتوو فەتانە مەلەک لەبارەی ئامادەبوونی ڕاهێنەرێکی بیانی بۆ تیپی نەتەوەیی باسکەی خانمان دەڵێت: لێدوانەکان بۆ گواستنەوەی ئەو ڕاهێنەرە بیانییە ئەنجامبووە دوایین دانیشتن لەسەر ئەو بابەتە لەم حەوتەیەدا بەڕێوەدەچێت. بڕیار وایە لەو ڕاهێنەرە بۆ تیپی گەورەساڵان کەڵک وەربگیردرێت و ئەگەر کارەکانی ڕێک بکەوێت ئەوا لە ناوەڕاستی مانگی گوڵاندا دەگوێزرێتەوە بۆ وڵاتی ئێران.
ناوبراو بە ئاماژەکردنە سەر بۆندی ئەو ڕاهێنەرە وتیشی: گرێبەستەکەی ئەو ڕاهێنەرە لەگەڵ ئێمەدا بە ماوەی یەک ساڵ درێژەی هەیە و بێگومان بۆ ڕاهێنانی تیپەکانی دیکەشمان کەڵکی لێ دەگرین و مەبەستمان ئەوەیە ڕاهێنەرەکانی خۆمانیش لە تەنیشتی ئەودا ئاستی فەنی و ڕاهێنانیان بڕواتە سەر و زیاتر فێری زانست و فەنی ڕاهێنەری بن و وەکوو ئەزموونێکی نوێ سەیری بکەن.
ڕاهێنەری هەڵبژاردەی فیدراسیۆنی ئێران بۆ گواستنەوە، (ئێلێنی کاپۆچیانی)، ڕاهێنەری خەڵکی یوونانە و لەدایکبووی ساڵی 1969ی زاینییە و وەکوو قارەمانی باسکەی یوونان کە خاوەن 5 جامی قارەمانیە نێوی لێدەبرێت.
تێبينيێك بنێرە: